کوردستانی
لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێم سیستمی یەکپۆشی پەیڕەودەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران پەیڕودەکرێت، سەبارەت بە زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت "تائێستا لە وەزارەت ئەو پرسە باسنەکراوە، ئەوەی زانکۆی سەلاحەدین پەیوەستە بەخۆیانەوە".
سەبارەت بە یەکپۆشی زانکۆکان عەباس ئەکرم، وتەبیژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیار یان رێنماییەکی فەرمی لە وەزارەتەوە دەرنەچوو، ئەوپرسە باسنەکراوە".
وتەبێژی وەزارەت خوێندنی باڵا وتیشی "ئەوەی زانکۆی سەلاحەدین-یش کە باسدەکرێت، بڕیاری سەرۆکایەتی زانکۆکەیە و پەیوەندی بەوەزارەتەوە نییە".
بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ سیستمی یەکپۆشییان لا پەسەندە، چونکە پێیان وایە جیاوازی نێوان خوێندکاران ناهێڵێت، ئەو جیاوازییە چینایەتییەی هەیە کاڵتردەکاتەوە.
ر. ئ

بیروڕا