کوردستانی

لقی بانکی دیجلە و فورات لە سلێمانی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لقی بانکی دیجلە و فورات لە سلێمانی مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا-

لقی سلێمانی بانکی دیجلە و فورات، مایەپووچبوونی راگەیاندووە و ئاگادارییەکەشی بۆ خاوەن قەرزەکانی بانکەکە لەبەردەم باڵەخانەکەیدا بڵاوکردووەتەوە، داوایان لێدەکات ساڵا تۆماربکەن.

لە بڵاوکراوەیەکی بانکی دیجلە و فورات هاتووە، لە 28ی کانوونی یەکەمی 2021ـەوە دادوەر بڕیاری راگەیاندنی مایەپووچبوونی داوە، پاسەوانی دادگەی بۆ بانکەکە داناوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماوەی تۆمارکردنی داواکاری لەلایەن خاوەن قەرزەکانی بانکی دیجلە و فوراتەوە درێژکراوەتەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ.

بانکی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بە سیستمی ئیسلامی کاریدەکرد و لەسەرتاسەری عیراق لقی هەیە، بەڵام بانکەکە هەشت لقی سەرەکیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە یەکێکیان لە سلێمانییە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan