کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و یەکگرتوو ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتیی یەکگرتوی ئیسلامی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دۆخی سیاسی کوردستان و عیراق کردووە، جەختیان لە کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی لەنێوان لایەنەکان کردووەتەوە بۆ کاری بەیەکەوەیی لە بەغدا.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دارا سێکانیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو بە مەودا میدیای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی باس لە دۆخی سیاسی عیراق و کوردستان کراوە جەختکرایەوە لەسەر پاراستنی یەکڕیزی کورد لە بەغدا و بوونی یەک کارنامەی هاوبەشی کورستانی بۆ کارکردنی بەیەکەوەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لایەنەکان بەمەبەستی زیاترکردنی هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی لە بەغدا، بە جۆرێک لایەنە کوردییەکان بتوانن گەرەنتی پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن لە پەرلەمان و حکومەتی عیراقدا.
هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و یەکگرتوو لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار و کارنامەی حکومەتی نوێی عیراق لە زۆرینەی کۆبوونەوەکانی ئەم خولەی پەرلەمان هاوهەڵوێست بوون و جەختیانکردووەتەوە کە بەبێ کارنامەی پەسەندکراو، بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت نەکەن.
ر. ئ

بیروڕا