کوردستانی

شەپۆلێکی گەرمای ئەفریقی روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی گەرمای ئەفریقی روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی گەرمای ئەفریقی روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە رووی لە ناوچەکە کرد، بە گەرمایی هیندی ناسرابوو بەرەو کۆتایی دەچێتە، بەڵام شەپۆلێکی دیکەی گەرما لە ئەفریقاوە روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو شەپۆلە نوێیەی گەرما کە بە خماسینی ناسراوە، لە بیابانەکانی ئەفریقاوە سەرچاوەدەگرێت و بەسەر دەریای سوور و نیمچە دوورگەی عەرەبی روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات". 
 
دەشڵێت "ئەوەش وادەکات پلەکانی گەرما بە بەرزی بمێننەوە و هەندێک جار نزمبوونەوەی کەم خێرا بە خۆیەوە دەبینێت و بەگشتی ناجێگیرە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan