کوردستانی

لە سلێمانی ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیرکران
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی لە سلێمانی راگەیاند کە لەلایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی موسڵ داواکرابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022 بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاند "هێزەکانی دژە تیرۆر پێنج تیرۆریست کە داواکرابوون لەلایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی موسڵ بە تۆمەتی تێوەگلان بە ئەنجامی کاری تیرۆریستی دەستگیرکرد و دواتر رادەستی (بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی عیراق سلیمانی)کرا، بەمەبەستی رادەستکردنیان بە یاسا".

لای خۆشییەوە لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی ‌هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند "رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر بەرانبەر دەستگیرکراوەکان بەمەبەستی رادەستکردنیان بە لایەنی پەیوەندیدار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan