کوردستانی

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەک دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جوتیاران دابەشدەکرێت.
 ‏
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرەتای هەفتەی داهاتوو 100 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016 دابەشدەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو 208 ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و تەواوی پارەکە کە 308 ملیار دینارە دابەشدەکرێت".  
 
وەزیری بازرگانی لەبارەی پارەی گەنمی ئەمساڵیشەوە ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتو دابەشدەکرێت".
 
وتیشی "بۆ ئەمساڵ تائێستا 311 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبوایە زیاتر لە 700 هەزاار تۆن گەنم وەربگرین"، لەبارەی کوالیتی گەنمەوە وەزیری بارزگانی و پیشەسازی روونیکردەوە "ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام کوالیتی گەنمی ئەمساڵ بە گشتی خراپ نییە".
 
لە بارەی نرخی پێداویستی خۆراکەوە وەزیری بازرگانی ئاشکرایکرد "لە قۆناغی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی خۆراکی رەسم و باجی گومرگی لەسەر 10 پێداویستی خۆراکی بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیرا و دواتر ئەو ماوەیە درێژتر کرایەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن