کوردستانی
دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەشێوازێکی ناشرین رێیانکردووە و بوتڵی شووشەیان گرتووەتە ئۆتۆمبێلێک.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە بەشێوازێکی ناشرین رێیانکردووە و بوتڵی شووشەیان گرتووەتە ئۆتۆمبێلێک.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلێک دوو سەرنشینی تێدابووە لەناو تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی بەشێوەیەکی ناشرین رێدەکەن و بوتڵی شووشە دەگرنە ئۆتۆمبیلێک".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سیتەکی راسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەماوەیەکی کەمدا هەردوو تۆمەتبار (س ، ج ، ع) لەدایکبووی 1991 و (ش ، ع ، ح) لەدایکبووی 1991 دەسگیربکەن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بە تۆمەتباران بووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوەمە".
https://www.facebook.com/watch/?v=358563683152055
س.ر