کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاوڵاتییەکدا دەکێشێت و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک و بریندارکردنی ئەفسەرێکی دیکە کە باری تەندروستی ناجێگیرە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 5ی ئابی 2022 هیزەکانی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی شێلان لە شەقامی 100ى نزیک سپۆرت سەنتەری شوێنی (غەزالی)، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەوا ئوتۆمبیلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) کە بەخێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاوڵاتییەک دادەکێشێت و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەناوی (ملازم دیانا محەمەد فەرەج)، ئەوانی دیکەش ناویان (رەسوڵ کەمال عەبدولڕەحمان) و (نور محەمەد فەرەج) و (ملازم ئاڤان ئیبراهیـم)، ملازم ئاڤان بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە".
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەشی بەوەکرد "پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی (ز. م. ج) بەپێی مادەی (24)ى هاتوچۆ راگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیراوە".
س.ر