کوردستانی
ئەمەریکا، ھەڕەشەی بڕینی ھاوکارییەکانی لە ھێزی پێشمەرگە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەردانەکەیان بۆ ئەمەریکا باشبووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته پێشه‌وه ئەمریکییەکان هاوكارییەکانیان رادەگرن.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا باشبووە و چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کاری لە پێشینەمان رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە، هەروەها ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان دەیانەوێت هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی نیزامی کوردستانی".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی "ئه‌مه‌ریكییه‌كان جەختیان لەوەکردووەتەوە ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌ی پێشمه‌رگه و هاوكاری دیكه ده‌گرێته‌وه راده‌گرن".
س.ر