کوردستانی

کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کاتی دابەزینی پلەکانی گەرمای لە شارەکانی هەرێم راگەیاند، ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما نزیکەی (2-4) لە دادەبەزێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی (2-4) پلە نزم دەبنەوە و کاریگەریی ئەو شەپۆلە گەرمەی رووی لە ناوچەکە کردبوو لاواز دەبێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەپێی پێشبینییەكان بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبنەوە و دەگەنە ئاستی ئاسایی خۆیان، بە جۆرێک لە سەنتەری شارى ھەولێر پلەكانی گەرما 41 یان 42 پلەی سیلیزی، سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلە، دھۆک 40 یان 41 پلە، ھەڵەبجە 42 یان 43 پلە و کەرکوک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن