کوردستانی

خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت سبەینێ دوانیوەڕۆ خێرایی با لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات لە درەنگانی شەوی شەممەوە خۆڵبارین دەستپێدەکات.

پشتیوان ئیبراهیـم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ شەممە 6ی ئابی 2022 لە دوانیوەڕۆ خێرای با لە سەرجەم ناوچەکان دەستپێدەکات و بەھێزدەبێت, لە ناوچە دەشتاییەکان خێرایی با لە 35 کلم بۆ 45 کلم دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە تاوەکو 50 کلم لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی چالاکی خێرایی با لە سبەینێ دەرەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 6-7 / 8/ 2022 خۆڵبارین دەستپێدەکات لە لاواز بۆ مامناوەند دەبێت بەپێی ناوچەکان جیاوازی هەیە و لەسەر سنوورەکانی گەرمیان و کەرکوک و بەشێک لە ھەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە مامناوەندە بۆ سنوورەکانی دھۆک کاریگەری لاوازە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan