کوردستانی
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به بۆنهی هاتنی رۆژی 10ی موحهڕهمهوه کە بە عاشورا ناسراوە ئەو رۆژە دەکرێتە پشوو لە هەرێمی کوردستان، کە رۆژی دووشەممە دەکات.
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به بۆنهی هاتنی رۆژی 10ی موحهڕهمهوه کە بە عاشورا ناسراوە ئەو رۆژە دەکرێتە پشوو لە هەرێمی کوردستان، کە رۆژی دووشەممە دەکات.
ساڵانە له ههرێمی كوردستان، رۆژانی یەکەم و 10ی مانگی موحهڕهمی ساڵی كۆچی له سهرجهم دامودهزگاكانی حكومهت دەکرێتە پشووی فهرمی.
ئەمساڵ 10ی موحەڕەم بەپێی ساڵنامەی کۆچی دەکەوێتە رۆژی دووشەممەوە و ئەو رۆژەش لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.
رۆژی عاشورا دەکەوێتە 10یەمین رۆژی مانگی موحەڕەم کە یەکەم مانگی ساڵنامەی کۆچییە، ئەو رۆژە گرنگی تایبەتی هەیە لای مسوڵمانەکان و پەرستشی تێدا ئەنجامدەدەن و بەرۆژودەبن، هاوکات هەر لەو رۆژەدا شیعەکان ماتەم دەگێڕن بەهۆی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن.
ر. ئ
بیروڕا


