کوردستانی

پلەکانی گەرما دەگەنە پلەی کوڵان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دەگەنە پلەی کوڵان
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە شەشی ئابی 2022 ى شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەگەنە پلەی کوڵان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەمشێوە دەبێت: سلێمانی 38 پلە، هەولێر41 پلە، دهۆک38 پلە، کەرکووک 42 پلە و هەڵەبجە38 پلە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزێت و ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە بەهۆی چالاک بوونی خێرایی باوە، پلەکانی گەرماش لە نێوان 40 تا 46 دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan