کوردستانی
لە ئاسمانی عیراق شێی پێویست بۆ بارانبارین هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە بڕی شێی پێویست بۆ بارانبارین لە هەوای عیراق هەیە، بەڵام بەرزە پەستانێک بەھێز و جێگیر لە رۆژئاوای عیراقەوە بەشێوەیەکی فراوان بەسەر چینە بەرزەکانی ھەوای ناوچەکەدا جێگیر بووە، رێی لە بارانبارین گرتووە

ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاند "نزیک ھەمان بڕی شێ و تەڕییەی کە لەماوەی رابردوو لە دەریای عەرەب و ھیندستانەوە وڵاتانی دەوورووبەرمانی گرتەوە، بووە ھۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو و زیانی مادی و گیانی زۆریشی لێکەوتەوە، ئێستا ئەو شێ زۆرە گەیشتووە بە تەواوی ناوچەکانی باکووری سعودیە و عیراق و سوریاش بەڵام، باران نابارێت و تەنانەت ھەورێکی ئەوتۆش لە ئاسماندا نابینرێت".
روونیشیدەکاتەوە "ماوەی چەندین رۆژە بەرزە پەستانێکی بەھێز و جێگیر لە رۆژئاوای عیراقەوە بەشێوەیەکی فراوان بەسەر چینە بەرزەکانی ھەوای ناوچەکەدا جێگیر بووە کە ئەمەش رێگرە لەوەی جوڵەی ھەوا سەربکەوێت بۆ ئاستە بەرز و ساردەکانی ھەواو چربونەوەی ھەور و بارانبارین".
باس لەوەش دەکات "ئەم شێ زۆرە لەھەوای نزمدا قەتیس بووە، ئەمەش بووەتە ھۆی قەتیسبوونی گەرمی تیشکی خۆر و پەنگ خواردنەوە و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عیراقدا"، دەشڵێت "بەم شێوەیە دۆخەکە دەبێتە ھۆی گەرمبوونی زیاتر لە کاتێکدا بەم شێوەیە نەبێت ئەم حاڵەتە دەبێتە ھۆی بارانبارینێکی زۆر و بەخوڕ لەگەڵ روودانی ھەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا".
ر. ئ
ر. ئ