کوردستانی

ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت ماوەی هەفتەیەکی دیکە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژدەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دوو هێندەی ساڵی رابردوو باشتربوو.

کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 4ی ئابی 2022 کۆتاییمان بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هێنا، بەڵام لەسەر داوای بەشێکی جوتیاران هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتن ماوەی هەفتەیەکی دیکە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران درێژبکرێتەوە".

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی لەبارەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵەوە وتی "بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دوو هێندەی ساڵی رابردوو باشتربوو، بۆ نمونە لە سلێمانی ساڵی رابردوو 72 هەزار تۆنمان وەرگرت، بەڵام ئەمساڵ تائێستا 136 هەزار و 500 تۆن گەنم وەرگیراوە لە جوتیاران.

سەبارەت بە پارەی جوتیاران وتیشی "تاوەکو ئێستا حکومەتی عیراق بۆ گەنمی ئەمساڵی جوتیاران 48 ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە