کوردستانی

چەکدارانی داعش بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان چاوەڕوانی چی دەکەن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان چاوەڕوانی چی دەکەن؟
مەودا میدیا- پرژە عەتا

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس رایدەگەنێت جموجولەکانی داعش لە ناحیەی کۆکس و دەوروبەری کەمیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات بەهۆی جێگیرکردنی هێزێکی زۆری عیراقی لە بەشێک لە ناوچەکان چەکدارانی داعش شوێنی نیشتەجێبوونیان نەماوە.

شەماڵ عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوایین هێرشییان بۆ ناوچەکانی سنووری حەمرین و دوبز بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "داعش شوێنی مانەوەی نەماوە لە ناوچەکاندا بەهۆی جێگیرکردنی هێزێکی زۆرەوە لە ناوچە جیاوازەکاندا و لابردنی پاشماوەکانی شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە لایەن هێزەکانی عیراقەوە، هەروەها ئەمەش وایکردووە هێرشەکانیان کەم بکەنەوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس وتی "لەئێستادا داعش ئاگاداری رووداوەکانی عیراق و کوردستانە و لەم کاتەدا هێرشەکانی کەمکردووەتەوە و چاوەڕێی کاتژمێری سفر دەکات بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan