کوردستانی

گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت راگیرا
مەودا میدیا- پرژە عەتا

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد ئێران بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی ئەو هاوڵاتییانداوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەڕەم لە رۆژانی (تاسوا و عاشورا) کە دەکاتە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە رێکەوتی 7-8ى ئابی 2022 بەشێوەیەکی کاتی بۆماوەی ئەم دوو رۆژە ئێران رێگە نادات هاوڵاتییان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan