کوردستانی

کاندیدی سەرۆک کۆمار: پێنج کاتژمێر دەستگیرکرام

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاندیدی سەرۆک کۆمار: پێنج کاتژمێر دەستگیرکرام
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار دوێنێ لە شاری هەولێر لەبەردەم چایخانەی مەچکۆ لە کاتی چاخواردنەوەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەستگیرکراوە، و ئەو کاندیدە دەڵێت "پێنج کاتژمێر دەست بەسەربووین".
 
لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا ئومێد پاڵانی، یەکێک لە کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند "دوێنێ لەگەڵ چوار هاوڕێمدا لە چایخانەی مەچکۆ دوای چاخواردنەوە وێنەیەکمان گرت، دوای وێنەگرتنەکە هێزێکی ئاسایش دەستگیریانکردووین بەبێ ئەوەی هیچمان کردبێت".
 
پاڵانی ئاماژە بەوەشدەکات "هێزە ئەمنییەکان هیچ کارێکی نەشیاویان بەرانبەرمان ئەنجام نەداوە، بەڵام سەرەڕای خۆناساندنم کە من کاندیدی سەرۆک کۆمارم ئەوان ئێمەیان گرتووە و بردیانین بۆ ئاسایش و ماوەی پێنج کاتژمێر دەستبەسەربووین"، وتیشی "هەرخۆم نەبووم چوار هاوڕێم لەگەڵ بوو دووانیان پارێزەر بوون و دووانەکەی دیکە رۆژنامەوان بوون".
 
دەشڵێت "دوای ئەوەی داوامکرد بەرپرەسەکەیان ببینم،  بەرزان قەساب، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی هەولێر بانگی کردم و دوای دانیشتن لەگەڵیدا پێیوتم: بە هەڵە ئێوە هێندراونەتە ئێرە و هەڵەتێگەیشتن هەبووە، داوای لێبوردن دەکەین".
 
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە