کوردستانی

لە بەغداوە بەنزینی زیاتر رەوانەی سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغداوە بەنزینی زیاتر رەوانەی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد، وەزیری نەوتی عیراق بڕیاری زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی-داوە و بڕیارە بەمزووانە بگاتە سلێمانی.

ئەمڕۆ یەکشممە بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای رایگەیاند، دوای ھەوڵە بەردەوامەکانیان ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکرانەوە، کە وەزیری نەوتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا کۆی گشتیی بەنزینی نێردراو لە بەغداوە بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوتی عیراق 540 ھەزار لیتر بەنزینـە، بەمزووانە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی قسەی وەزیری نەوتی عیراق ئەمە یەکەمین جارە ئەو رێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی تەرخان بکرێت.
ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan