کوردستانی
مەودا میدیا چارەنووسی حەوت گەنجەکەی داقوق ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە چەند گەنجێکی کورد لە داقوق دەستگیرکران، لەو بارەیەوە جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی رۆژھەڵاتی کەرکوک، دەڵێت " ھێزێکی سوپای عیراق ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ھەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق و چەند گەنجێکیان دەستگیرکردوە، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر ئازادکراون".

ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی ئابی 2022 لەسەر رووداوەکە ئیدریس حاجی عادل, جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 18ی رۆژھەڵاتی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ھێزەی چوونەتە سەر گوندەکە سەر بە سوپای عیراقن و ھێزەکە شەش بۆ حەوت گەنجی گوندەکەیان دەستگیرکردووە کە ھەموویان کوردن و پێ دەچێت زانیاری ناڕاست لەسەر ئەو گەنجانە درابێتە ھێزە عیراقیەکان".
وتیشی "بە هەوڵی مەڵبەندی 18ی رۆژھەڵاتی کەرکوک و ژمارەیەک لە دڵسۆزانی دیکە گەنجەکان ئازادکراون".
وتیشی "بە هەوڵی مەڵبەندی 18ی رۆژھەڵاتی کەرکوک و ژمارەیەک لە دڵسۆزانی دیکە گەنجەکان ئازادکراون".
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان وتی "رەنگە زانیاری ناڕاستیان پێدرابێت، هەرچەندە هێزە عیراقییەکان خۆیان لە بیانوون و شەڕ بە کورد دەفرۆشن".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا