کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عیراق بڕی زیاتر لە 97 ملیار دیناری وەک پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022ی رەوانەی هەرێم کردووە و لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی 97 ملیار و 362 ملیون دینار هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی (2022).
ئەو پارەیەی گەیشتووەتە هەرێم بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەکرێت:
سلێمانی بڕی (50،362) پەنجا ملیار و سێ سەدو شەست و دوو ملیون دینار.
هەولێر بڕی (30) سی ملیار دینار.
دهۆک بڕی (17) حەڤدە ملیار دینار.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش تەواوبوونی رێکارە کارگێری و داراییەکان لە ئایندەیەکی نزیک دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت بەسەر جوتیاران، بەپێی رۆژی رادەست کردنی گەنم بەسایلۆکان.
ر. ئ

بیروڕا