کوردستانی
هەپەگە شەهیدبوونی سێ گەریلای لە زاپ راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان-دا شەهیدبوون.
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان-دا شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە رایگەیاند، ئەو سێ گەریلایە رۆژی 22-4-2022 لەلایەن سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج و ناسنامەکانی بڵاوکردوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "هاوڕێیانمان ئاڤڕەش، ماسیرۆ و کەمال کە لە ریزی پێشەوەی سەنگەرەکانی شەڕبوون دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە زاپ، تاکتیکەکانی شەڕیان بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە بەکاردەهێنا و بەوەش زیانێکی گەورەیان بە داگیرکەران گەیاند، بەشێوەیەکی ئازایانە شەڕیان کرد و داگیرکەرانیان وەستاند."
ناسنامەی ئەو سێ گەریلایە
1
ناو: خەبات ئاکدەمیر
ناسناو: ئاڤڕەش ئامەد
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
2
ناو: بەرات ئیپەک
ناسناو: ماسیرۆ ئامەد
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
3
ناو: عەزیز قزلەر
ناسناو: کەمال پیر
شوێنی لەدایکبوون: گورگوم
ر. ئ
بیروڕا


