کوردستانی

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور چەند تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن
مەودا میدیا- پرژە عەتا

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور چەند تۆمەتبارێکیان لەسەر دزینی چەند پارچە شوێنەوارێکی کۆن دەستگیرکرد.

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، ئەمڕۆ حەوتی ئابى 2022 لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی بازرگانیکردن بە شوێنەوارە مێژووییەکانەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد توانیمان سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ع. م ، ر. س. ت ، ک.ف.ق) ، لە بازگەی زەمەخی دەستگیربکەن کە شەش پارچە شوێنەواری مێژوویان لە جۆری پەیکەر دزیوە.

ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان ویستوویانە لەڕێگەی پارێزگای هەڵەبجەوە رەوانەی ئیرانی بکەن.

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایش باسی لەوەشکردووە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەر سێ تۆمەتبارکراوەتەوە بەپێی مادەی (63) ى شوێنەوار لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan