کوردستانی

مافی مرۆڤ: بەردەوامبوونی زیندانیان لە مانگرتن مەترسییە بۆ سەر ژیانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مافی مرۆڤ: بەردەوامبوونی زیندانیان لە مانگرتن مەترسییە بۆ سەر ژیانیان
مەودا میدیا-

دەستەی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤ روونکردنەوەیەکی لەسەر مانگرتنی زیندانیکراوانی بادینان بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەنراوەکە رەوشی تەندروستییان جێگیرە و دەشڵێت "لە حاڵەتی بەردەوام بوونیان لە مانگرتن رەنگە مەترسی لەسەر ژیانیان و تەندروستیان دروست بێت".

لە روونکردنەوەیەکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەفدێکی باڵای دەستەکەیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی ھەولێریان کردووە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی سزادراوانی ناو چاکسازی و رەوشی تەندروستی سزادراوان و مانگرتنیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوشی تەندروستیی مانگرتوانی ناو چاکسازیی گەورانی ھەولێر جێگیرە، بەڵام لە حاڵەتی بەردەوام بوونیان لە مانگرتن رەنگە مەترسی لەسەر ژیانیان و تەندروستیان دروست بێت.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا ھاتووە، بنکەی تەندروستیی چاکسازی وەکو پێویست نییە لە رووی نەبوونی پزیشکی پسپۆر و پێداویستی پزیشکی سزادراوان، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تاوتوێ دەکەن بە تایبەت کە ئێستا چەند سزادراوێک تووشی نەخۆشی پێست بوون.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan