کوردستانی

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا- پەرژە عەتا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەشتی ئابی 2022ى شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی توز و خۆڵ تاکو کاتی بەرەبەیان بەردەوامی دەبێت کاریگەریەکەی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی (1-2) پلە نزمدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت: سلێمانی 40 پلە، هەولێر 41 پلە، کەرکووک 44 پلە، دهۆک 39 پلە و هەڵەبجەش 42 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە (1-2) پلە بەرزدەبنەوە، پلەکانی گەرماش لەنیوان 40 بۆ 45 دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan