کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەبارەی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەینێت، دانانی 225 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لەلایەن کۆمپانیاوە بارگرانییەکی ئێجگار گەورە لەسەر خەڵکی ئیدارەی سلێمانی دروستدەکات، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "شۆفێران بەدەست خۆیانە و دەتوانن یەك دینار نەدەنە حكومەت".

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "دانانی 225 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لەلایەن کۆمپانیاوە بارگرانییەکی ئێجگار گەورە لەسەر خەڵکی ئیدارەی سلێمانی دروستدەکات ، ئەم کارە نایاسایە، داومە بەدادگە و کاری لەسەرناکرێت و ئەوانیش منیان داوە بە دادگە و داوای 80 ملیار دەکەن! چی روودەدات".
لەوبارەیەوە، لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی باسدەكرێت گوایە شۆفێران مانگانە بەهۆی دانانی سیستمە نوێیەكەی كامێرای تایبەت بە تۆماركردنی تیژڕەویی تێچوویەكی زۆر لەسەر شۆفێران دەكەوێت هیچ بنەمایەكی نییە، هەر شۆفێرێك پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بێت یەك دینار ناداتە حكومەت".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتای جێبەجێكردنی سیستمەكە لە سلێمانی دەبێت و بەر لە جێبەجێكردنیشی رێنمایی نوێ دەردەكرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا