کوردستانی

منداڵێكی برینداری فەلەستینی: ئیسرائیل دەوڵەت نییە، چونكە منداڵان بۆمبباران دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێكی برینداری فەلەستینی: ئیسرائیل دەوڵەت نییە، چونكە منداڵان بۆمبباران دەكەن
مەودا میدیا-

منداڵێكی رزگاربووی ژێر بۆمببارانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە شاری رەفەحی كەرتی غەزە، لەڕێگەی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە هەست و بۆچوونی خۆی بەرانبەر ئیسرائیل دەخاتەڕوو و دەڵێت "مرۆڤكوژە".

ئەو منداڵە لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا بە چاوی پڕ لە ترس و گریان و سەری بریندارەوە دەڵێت "لە بنەڕەتدا ئیسرائیل دەوڵەت نییە، چونكە منداڵان بۆمباران دەكات، ئێستایش لەوانەیە بۆمببارانمان بكاتەوە، لە شەڕی ئەمجارەشدا ماڵی ئێمەیان بۆمباران كرد".

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەزە، لە شەڕەكەدا 44 هاوڵاتی فەلەستینی كوژراون كە 15ەیان منداڵن، هەروەها 300 فەلەستینیش برینداربوون.

ر.ئ

Qaiwan
Qaiwan