کوردستانی

بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەستدا. 
  
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، سەبریە جەوانمێری دوێنێ یەکشەممە 7ی ئابی 2022، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکان دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.  
  
باسی لەوەشکردووە، پەرستارەکە بەناوی (ن. ا) دوای گیان لەدەستدانی سەبریە جەوانمێری لە نەخۆشخانە دیار نەماوە و هەڵهاتووە.  
  
سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێر سەر بە ناوچەی پشت تەنگ لە سەرپێڵی زەهاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan