کوردستانی

سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حزبەكاندا كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی حزبەكاندا كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بڕیارەى رۆژى چوارشەممە، سەرۆک و سکرتێرى سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانى هەرێم، لەسەر دەستپێشخەرى سەرۆکى هەرێم کۆببنەوە و نێردەى تایبەتى نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئامادەى کۆبوونەوەکە دەبێت، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان-یش دەڵێت "تەوەری کۆبوونەوەکە گفتوگۆدەبێت لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستان لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند " تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەکە گفتوگۆدەبێت لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێم بەو مەودا میدیای راگەیاند "ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك نه‌یوتوه‌ كه‌ ئاماده‌نابن و گرنگترین بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".

مەودا میدیا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا جنین پلاسخارت، نێردەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق بەشداردەبێت.

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan