کوردستانی
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر کارەبا زیادیکردووە، پێدانی کارەبایی نیشتمانیش کەمیکردووە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند " ئێستا بەهۆی شەپۆلی گەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زۆر زیادیکردووە و فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا زیادیکردووە، ئەوەش بۆتەهۆی ئەوەی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی".
باسی لەوەشکردووە "هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد بکەینەوە بۆ 15 کاتژمێر".
ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەیەک لە بازیان هەیە بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕی 500 مێگاوات کارەبا زیاد بکات".
ر. ئ

بیروڕا