کوردستانی

خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە دابەشکردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ى خشته‌ى بڵاوكراوه‌ بەردەوامبێت و لەو چوارچێوەیەشدا سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، كاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى‌، خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت‌، ئه‌نجومه‌ن‌ و ده‌زگاى ئاسایش دابەش دەکرێت.

لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەودا میدیا زانیاری پێگەیشتووە، وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانیكردووه‌ به‌وه‌ى، به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى بۆ مووچه‌ى مانگى تممووزی فه‌رمانبه‌ران بڵاویانكردووەته‌وه‌، مووچه‌ دابه‌شبكرێت.

سەرچاوکەی مەودا میدیا ئاشکراشیکردووە "بڕیاره‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌یە، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى كار و كاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى‌، خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت‌، ئه‌نجومه‌ن‌ و ده‌زگاى ئاسایش مووچە وەردەگرن".

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی یادی عاشوراوە ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی لەسەرجەم دەگاکانی حکومەتدا بەوهۆیەوە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە کەوتە سبەینێ.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan