کوردستانی

دەزگەی هەڵبژاردنی پارتی: دەتوانرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەیەک رۆژدا بکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگەی هەڵبژاردنی پارتی: دەتوانرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و هەرێمی کوردستان لەیەک رۆژدا بکرێن
مەودا میدیا-

بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی عیراق کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت، ئاماژە بەوەشدەکات دەتوانرێت لە یەک رۆژدا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عیراق پێکەوە بکرێن.

هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە "دۆخی عیراق کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت، تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقیش بکرێتەوە، ئەوا لە رووی تەکنیکییەوە دەبێتە پاڵپشتییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەتوانرێت لە یەک رۆژدا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عیراق پێکەوە بکرێن، ئەگەر ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق شەش مانگ زیاتر دوانەخرێت".

باسی لەوەشکردووە "ئەگەر هەردوو هەڵبژاردنەکە پێکەوە بکرێن، دەتوانین داتابەیس و هەمان تۆماری دەنگدانی عێراق بەکاربهێنین و ئەوەش دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر لە رووی تەکنیکییەوە و ئاسانکاریش دەبێت بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan