کوردستانی
رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا و ژمارەیەک دوکان سووتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شەقامی 60 مەتری هەولێر روویدا، لە ئەنجامی ئاگرەکە سێ دوکانی بابەتی جوانکاری سووتان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئابی 2022 ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، کاتێک تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت سێ دوکانی بابەتی جوانکارییە سووتان".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و مەترسی لەسەر دوکان و کۆگاکانی دەوروربەری شوێنەکە نەماوە، تەنها زیانی مادیش هەیە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
لەبارەی هۆکاری روودانی رووداوەکەوە وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر وتی "تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نەزانراوە بەهۆی ئەو دووکەڵە زۆرەی لە شوێنەکە هەیە".
س.ر

بیروڕا