کوردستانی

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچوی سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی داواکردنی کۆدی سەردانیکردن بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی، داوایان لێدەکات ئەوەی داواکاری تۆمارکردووە سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچوی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ئەمشەو 8ی ئابی 2022 کاتژمێر 8:00  داواکارییان پێشکەش کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی کۆد بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر هاوڵاتییەک داواکارییەکەی وەرگیرابوو دەتوانێت سبەینێ 9ی ئابی 2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکەی, هەر هاوڵاتییەک داواکارییەکەی وەرنەگیرابوو پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکات".
 
کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ بەدواداچوونی مامەڵە
https://tomar.sultraffic.com/check

س.ر
Qaiwan
Qaiwan