کوردستانی

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا-

لە درەنگانی شەوی رابردووە سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەهۆی ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ مەراسیمی عاشورا لەچەند ناوچەیەکی کەرکوک بەڕێوەبچیت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئابی 2022 لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری کەرکوک بە بەشداربووی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتییان مەراسیمی عاشورا بەڕێوەبچیت.

بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتییان و بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە بەشێوەیەکی باش فەرماندەی گشتیی پۆلیسی کەرکوک سەرجەم هێزەکانی پۆلیسی کەرکوکی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan