کوردستانی
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: 450 ماڵ خەریكە لە تینوێتیدا دەخنكێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سنووری قەزای شارەزوور 450 ماڵ بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خەریکە لە تینوێتیدا دەخنکێن، ئاماژە بەوەشدەکات دووجار پارە بۆ پرۆژەی ئاو تەرخانکراوە.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "لە سنووری قەزای شارەزوور چوارسەد و پەنجا ماڵ خەریكە لە تینوێتیدا دەخنكێن و حكومەت ناتوانێت ئاویان بۆ دابینبكات هەفتانە یەك جار بە تانكەر ئاویان دەداتێ لەكاتێكدا دوو جار پارە بۆ دروستكردنی پرۆژەی ئاوی گەڕەکی هەواری شار تەرخانكراوە لە ساڵەکانی 2021 و 2022, بەڵام خوراوە".

ئاماژە بەوەشدەکات "گەڕەكی هەواری شار لە سنووری قەزای شارەزوور 700 پارچە زەوییە و لە ساڵی 2009 دروستبووە لەئێستادا 450 ماڵی لێیە و ئاوی خواردنەوەیان نییە و حكومەتیش بێ باكە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی قەزای شارەزوور، هەروەها پێویستە حكومەت لە زووترین كاتدا دەستبكات بە جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاو بۆیان و لەئێستاشدا هیچ نەبێت هەفتانە لەبری جارێك دوو جار ئاویان بۆ دابینبكات بە تانكەر".
س.ر

بیروڕا