کوردستانی
شارێکی پیشەسازیی گەورە دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە شارێکی پیشەسازیی گەورە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بکرێتەوە کە کارگە و پیشەسازییە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەلی کاری جیاواز دەڕەخسێنێت بۆ گەنجان.
ھونەر مەحمود، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "شاری پیشەسازی گەرمیان لەسەر رووبەری 2500 دۆنم دروستدەکرێت دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای کەلارەوە و تێچووی پرۆژە 270 ملیۆن دۆلارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کارە هونەرییەکانی پرۆژەکە تەواوبووە و سەرقاڵی کارە ئیدارییەکانی پرۆژەکەین، لە دوای وەرگرتنی مۆڵەت کۆمپانیایەک بەناوی کوردستان پرۆژەکە جێبەجێ دەکات".
لەبارەی ئەوەی ئەم پرۆژەیە بۆ چ مەبەستێک دروستدەکرێت ناوبراو وتی "رووبەری پرۆژەکە گەورەیە و کارگە و پرۆژە جیاوازەکانی پیشەسازی لەوێ جێیدەکرێنەوە".
س.ر

بیروڕا