کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 76 تەرم براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە مانگی رابردوودا 76 تەرم براوەتە پەیمانگەی پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی (1 بۆ 31ی تەموزی 2022) 76 تەرم براوەتە پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانیان كە 58 یان لە رەگەزی نێربوون و 18 یان مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی رابردوو لە پەیمانگەی پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 27 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 6 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە هۆكاری جیاجیا بووە.
س.ر
س.ر
بیروڕا