کوردستانی

بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە دەستگیرکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لیوا حاجی عوسمان و شەش پاسەوانی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستگیرکران بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەرێک لە ساڵی 2020.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 10ی 12ی 2020 لەکاتی خۆپیشاندانەکان کەسێک کوژرا بەناوی (شیڤان محەمەد شکور)، ئەو کاتە دادگە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ چەند کەسێک دەرکرد لەوانەش لیوا حاجی عوسمان و شەش پاسەوانی بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "فەرمانی دەستگیرکردنەکەمان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئابی 2022 وەزارەتی پێشمەرگە لیوا عوسمان و شەش لە پاسەوانەکانی رەوانەی لای ئێمە کرد".

ئەوەشی خستەڕوو "لیوا عوسمان و شەش پاسەوانەکەی لای ئێمە راگیراون بە بڕیاری دادگەی لێکۆڵینەوەی کفری بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی، هەروەها وتەیان لێوەرگیراوە و نێردراوە بۆ دادگەی لێکۆڵینەوەی کفری و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan