کوردستانی

بڕیارێکی نوێ بۆ فەرمانبەران دەردەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ بۆ فەرمانبەران دەردەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆسیەی فەرمانبەران دەکرێت بە ئەلیکترۆنی، ئاماژە بەوەشدەکات پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستیپێکردووە.

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی راژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باسنیوزی راگەیاندووە "یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان لە ئەنجومەنی گشتیی راژە، بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە، ئەو کارەش بۆ شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوە فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری شایستە لێک جیا دەکرێنەوە و زۆر شتی دیکەش لێک جیادەکرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو پەڕاو و بەڵگەنامانەی لە دۆسیەی کەسیی فەرمانبەراندا هەیە، لەسەر تۆماری ئۆنلاینی فەرمانبەر تۆمار دەکرێت و هەر فەرمانبەرێک شوێنی تایبەتی خۆی هەیە، لەپاڵ ئەوەشدا، زانیاریی زیاتریش لەو دۆسیە ئەلیکترۆنییە تۆمار دەکرێت، بەپێی ئەو زانیارییانە، دەتوانین فەرمانبەری زیادە میلاک و فەرمانبەری راستەقینە دەستنیشان بکەین".

باسی لەوەشکردووە "پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستیپێکردووە، ئێستا لەسەر خشتەی ئەکسێلی ئۆنلاین دەستیپێکردووە و خەریکین ئەو خشتانە دەگۆڕین بۆ خشتە ئۆنلاینەکە، کارەکەش بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت، هەروەها لەم کابینەیەدا پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران تەواو دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan