کوردستانی

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەدرێت
مەودا میدیا-

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوتی ماڵان دەدرێت و سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت "ئەگەر حکومەت نەوت دابەش نەکات ئەم زستانە نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە".

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بەنزین بەچەندین رێگەی جۆراوجۆر هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، زۆربەی ئەو بەنزینەشی کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێم هەیە کوالێتییەکەی خراپە و بە بەنزینی 690 و 800 دیناریشەوە، بۆیە نەبووەته‌ هۆی رەزامەندی شۆفێران، لەو رێگەیەشەوە نرخی به‌نزینی بازرگانی دانه‌به‌زیوه‌ و هەرکاتێکیش بازرگانان بیانەوێت نرخی بەنزین بەرزبکەنەوە رێژەی بەنزین کەمدەکەنەوە.

لە بارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014وە هەموو پاڵپشتییەکی بۆ دابینکردنی نەوتی سپی راگرتووە، تەنها پشت بەو نەوتە سپییە بەستراوە کە ساڵانی رابردوو لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وەک خێر نێردراوە بۆ هەرێم، هیچ ساڵێکیش ئەو بڕە نەوتەی کە نێردراوە نەگەیشتووه‌تە ئاستی 50% پێویستییەکانی هاوڵاتییان".

باسی لەوەشکرد "لەم هاوینەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە سەروی 260 هەزار دینارەوەیە، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان لە زستانی داهاتوودا، ئەگەر ئه‌و بارودۆخەکە بەو شێوەیە به‌رده‌وام بێت لە زستاندا نرخی نەوتی سپی زۆر زیاتریش بەرزدەبێتەوە، کە دەبێتە بارگرانییەکی دیکە بۆسەر شانی هاوڵاتییان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن