کوردستانی
سلێمانی؛ دەست بەسەر 64 کیلۆ مادەی هۆشبەردا دەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو مادانە، ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 64 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە چواری ئابی 2022، لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی 64 کیلۆ مادەی کریستاڵدا گرتووە.
روونیشیکردووەتەوە، مادەکە لە ناو دەبەی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھێندرابوون، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانییە بەناوی (ر. ح. م ) . لەدایکبووی ساڵی 1974، بەنیازبووە لە شاری سلێمانییەوە بیباتە شارەکانی دیکە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو، بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 25، لە یاسای مادە ھۆشبەرەکان تۆمەتبارەکە راگیراوە و دەست بەسەر کریستاڵەکەدا گیراوە.
ر. ئ