کوردستانی

دوا مۆڵەت بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا مۆڵەت بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دیاریکرا
مەودا میدیا-

لە ئاگاداری نامەیەکدا شارەوانیی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات، کە خانووی زێدەڕۆیان هەیە و دەکەونە سنووری ماستەرپلانی شارەوانییەکانەوە، لەماوەی مانگێکدا مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان تەواوبکەن، ئەگینا خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرانبەر بە یاسا.

 ئەمڕۆ سێشەممە نۆی ئابی 2022 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆیی و بێ تاپۆكان دەکات، کە فۆڕمیان هەبێت یان نا و کەوتبێتنە نێو سنووری ماستەر پلانی شارەوانییەکانی (رۆژئاوا، رۆژهەڵات، تاسلوجە، راپە‌رین و بەكرەجۆ)، بە زووترین كات، داواكاریی پێشكەش بكەن بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، کە پێویستە داواکاری تۆمارکردنی خانووەکانیان، لەماوەی مانگێکدا و تا 9ی ئەیلولی 2022، لە بەشی یاسایی، لە پارێزگای سلێمانی مامەڵەی یاسایی بۆکرابێت، بەگوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019ی هەمواركراو.

هاوکات شارەوانی هۆشداری دەداتە خاوەنی خانووە بێ تاپۆکان، کە لە ئەگەری بەدەنگەوە نەهاتنی ئەم ئاگادارییەدا خاوەن موڵك خۆی بەرانبەر یاسا بەرپرسیار دەبێت.

یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی تاپۆی زیاتر لە 250 هەزار خانووی زێدەڕوو، لە یاساکەدا نرخی تاپۆکردنی هەر مەترێک زەوی لە ناوەندی شارەکان بە 15 بۆ 30 هەزار دینار و بۆ ناوەندی قەزاکان 10 بۆ 15 هەزار دینار و بۆ ناوەندی ناحیەکانیشان 5 بۆ 8 هەزار دینار دیاریکراوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە