کوردستانی

کێڵگە پەلەوەرییەکان: كێشه‌ی عەلەف چاره‌سه‌رنەکەن لە زیانداین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێڵگە پەلەوەرییەکان: كێشه‌ی عەلەف چاره‌سه‌رنەکەن لە زیانداین
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای هەرزانبوونی کەرەستەی ئامادەکردنی عەلەف، خاوەن کارگەکانی عەلەف نرخ هەرزان ناکەن و بەردەوام لەسەر خاوەن کێڵگەکان زیادی دەکەن لە بەرانبەریشدا نرخی مریشک هەرزنبووە و خاون کێلگەکان لە زەرەردان،  داواش لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بەپەلە بێتەسەرخەت و کێشەی عەلەف چارەسەر بکات.

‎نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بەوەدەکات "لە هەرێمی کوردستاندا کارگەکانی بەرهەمهێنانی عەلەف بەردەوام نرخی عەلەف لەسەر خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی مریشک زیاد دەکەن بەجۆرێک بەرهەم هێنانی عەلەف پێداویستییەکانی هەرزانبووە".

‎باس لەوەشدەکات، پێش 10 رۆژ لەئێستا تۆنێک سۆیا بە 770 دۆلار بووە، ئێستا بووە بە 730 دۆلار تۆنێک رۆن زەیت بە دوو هەزار و 200 دۆلار بووە، ئێستا بە 1500 دۆلارە تۆنێک گەنمەشامی بە 510 دۆلار بووە، ئێستا بە 430 دۆلارە، گەنم تۆنی بە 840 هەزار دینار بووە ئێستا بە 720 هەزار دینارە لەگەڵ ئەو هەرزانبوونەدا ئەبوایە هەرتۆنێک عەلەف 100 دۆلار هەرزانبوایە، بەڵام چونکە خاوەن کارگەکانی عەلەف چاودێرییان لەسەرنییە بۆیە وەک کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان و ئیدارەی راپەرین هەڵەبجە بیرکردنەوەیان وایە ئەو خاوەن کارگانەی عەلەف بەرهەمدێنن پشتیان بەهێزە و کەسانی دەستڕۆشتویان لەگەڵدایە، چونکە هیچکات عەلەف هەرزان ناکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەوەرییەکانی سلێمانی دەشڵێت "لامان سه‌یره‌ خاوەن کارگەکانی عەلەف تووشی زەرەر و زیان نابن! لەکاتێکدا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان 80% تووشی زیابوون و خانوو، ئۆتۆمبێل و موڵکیان فرۆشتووە لەبەر قەرزداری و خەریکە رووبەڕووی کێشەی کۆمەڵایەتی دەبنەوە هەر کیلۆیەک مریشک 800 دینار زەرەر".

‎سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات بەپەلە بێتەسەرخەت و کێشەی عەلەف چارەسەر بکات، چونکە هەموو کێڵگە پەلەوەریەکان مۆڵەتیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ وەرگرتووە، ئەگەر بەدەمانەوە نەیەن بەناچاری کێگەکانی بەرهەم هێنانی مریشک بەرەو داخستن دەڕۆن.

‎دووپاتیشی دەکاتەوە "لەکاتێکدا ئەگەر حکومەت پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆی دەکات و دەیەوێت دەرفەتی کار زیاتربێت با پشتیوانیمان بکات چونکە بەرهەمی مریشک ئەوەندە زۆرە دەتوانین هەناردەی دەرەوەی عیراقیشی بکەین، بەڵام لەگەڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەست و ئێستا لەبازاڕەکاندا بڕێکی زۆر دەفرۆشرێت"، ‎داواش ده‌كات حکومەت بیکاتە مەرج بۆ ئەو شوێنانەی مریشک بەکاردەهێنن  بەرهەمی ناوخۆی بێت تاوەک پشتیوانیەک بۆ خاوەن کێڵگەکان بێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن