کوردستانی

سۆران؛ کەسێک زیاتر لە 60 هەزار دۆلار دەدزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ کەسێک زیاتر لە 60 هەزار دۆلار دەدزێت
مەودا میدیا-

پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 60 هەزار دۆلاری دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند "لە رێکەوتی 31 ی 7ی 2022 دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی خاوەن نووسینگەی ئاڵوگۆری دراو سکاڵای لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانە تۆمارکرد کەوا 38 هەزار دۆلار، 520 یۆرۆ، 600 کارتی کۆڕەک، 30 ملیۆن 500 هەزار، 10 ملیار لیرەی تورکی، 15 ملیۆن تمەنی ئێرانی و 350 یۆرۆی ئەورپی لێدزراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەری لیکۆڵینەوەی سۆران تواندرا لەڕێگەی چاودێری و بەدواداچوونی ووردی کارمەندانی نەهیشتنی تاوانی دیانە شەو نخونی کارمەندان بۆ ماوەی 10 رۆژ تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت و دواتر لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی سۆران تۆمەتبار بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکە دانی نا بە تاوانەکەیدا و دەست بەسەر پارەی دزرا و داگیراوە و تۆمەتبار بڕێک لە پارەکەی خەرج کردبوو.
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن