کوردستانی

کەلار؛ رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ رووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

 هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی پێکدادان لەڕێگە کەلار بۆ  باوەنور نزیک گۆندی (قولە سوتاو) روویدا و بەهۆیەوە چوارکەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی( نیسان پیک ئاب و تویوتا کرۆلا )روویداوە ئۆتۆمبیلەکان بە ئاراستەی کەلار هاتوون.

روونیشکردووەتەوە، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس برینداربوون و لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بەپێی ئامارە تەندروستییەكان، هۆكاری یەكەمی مردن لە سلێمانی، رووداوی هاتوچۆیە، تەنها لە مانگی حەوتدا 27 كەس لە سلێمانی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد