کوردستانی

"میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزینەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزینەوە"
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە و هەر كەسێك دەستكاریی كوالێتیی بەنزین بكات رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان، كەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی كرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێك كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان باسی لە كوالێتیی بەنزین كردووە و ئەو كەسانەی دەستكاریی كوالێتیی بەنزین دەكەن و بەنزین خراپ بە خەڵكی دەفرۆشن، رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد