کوردستانی

حەشدی شەعبی لە ناوچە دابڕێنراوەکان ئۆپەراسیۆنی "لبیک یا حسێنی" راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەشدی شەعبی لە ناوچە دابڕێنراوەکان ئۆپەراسیۆنی "لبیک یا حسێنی" راگەیاند
مەودا میدیا-

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان راگەیاند.

تاڵب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گروپە تووندڕەوەکان لە پارێزگای دیالە و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان رایگەیاند "بە پشت بەستن بە هەندێک زانیاری ورد سەبارەت بە جموجوڵی گروپە تیرۆریستییەکان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ و پشکنینی وردیان لە باکووری شاری شارەبان نزیک شاری جەلەولا ئەنجام داوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە سنووردارکردنی چالاکییەکانی داعش و دەستەبەرکردنی سەقامگیری زیاترە لە ناوچە دابڕێنراوەکان و سنووری دەریاچەی عوزێم".

باسی لەوەشکرد "ئۆپراسیۆنەکەیان ناو ناوە (لەبەیک یا حوسێن/ لبیک یا حسین) دەڵێنەوە، ئەوەشی وەک زیندووکردنەوەی دروشمەکانی ئایینزای شیعە و حوسێنی کوڕی عەلی هەژمارکرد".

ئەوەش لەکاتێکدایە، زۆربەی دانیشتووانە رەسەنەکەی ئەو ناوچەیە مسوڵمانی سوننەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan