کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ کارەساتی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ کارەساتی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی لەنزیک گوندی بیلکێ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022 لەسەر رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی لەنزیک گوندی بیلکێ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی بارهەڵگر و تۆیۆتا مەلیکە روویداوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێرن و یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی 1996ە و ئەوی دیکەیان لەدایکبووی ساڵی 1988ە، بریندارەکەش مێردمنداڵێکە".

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو "رووداوەکە بەهۆی هەڵەی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا مەلیکەکەوە روویداوە کە چووەتە سەر رێگەی بارهەڵگرەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan