کوردستانی

لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە.

نوێنەری یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان کە بەشداری کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە".

لەبارەی پرسی کۆبوونەوەکە ئەو سەرچاوەیە وتی "پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەیەوە دەدرێت".

رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 1ی 10ی 2022ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەیانتوانییوە رێکبکەون و کۆمسیۆنی کارابکەنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە